Ömer Yasin Ergin,Yusuf Batı
27 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2021
دیاربەکر - AA
شارۆچکەی سیلڤانی سەر بە پارێزگای دیاربەکر بەھۆی شوێنەوارە مێژووییەکانیەوە کە مێژووییەکی ھەزاران ساڵەیان ھەیە، بووەتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەکە.
ئەم شارۆچکەیە بە درێژایی مێژوو لانکەی ژمارەیەکی زۆر شارستانییەت بووە و خاوەنی چەندین گۆڕستانی مێژوویی، کڵێسا و مزگەوتە کە لە لیستی میراتی جیھانی یونسکۆدان، گرنگترین ئەو شوێنەوارانە، مزگەوتی سەڵاحەدینی ئەیوبییە کە لە ساڵانی ١١٥٢-١١٥٧ دروست کراوە.
لە پاڵ شوێنەواری مێژوویدا، سیلڤان بە جگەر ناسراوە، کەسانێکی زۆر کە سەردانی شارۆچکەکە دەکەن یان پیایدا تێپەڕ دەبن، سەردانی کەبابخانەکانی سیلڤان دەکەن و جگەر دەخۆن.