Ramal Mahmood
31 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2017
دوای ئەوەی پێشتر لەمیانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆر لە دیاربەکر دەستگیرکرا و بەبڕیاری دادگا ئازاد کرا، لەسەر سکاڵای سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی دیاربەکر پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی قەرس و گوتەبێژی هەدەپە، ئایهان بیلگەن دەستبەسەر کرا.
دوای ئەوەی دادگای ئێشکگری دیاربەکر بەمەرجی دادوەری بیلگەنی ئازاد کرد کە بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" دەستگیر کرابوو، بەڵام سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی دیاربەکر سکاڵای لەسەر ئەمە هەبوو و بەبڕیاری سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی دیاربەکر دەستگیر کرا و دواتر رەوانەی دادگای ئێشکگری سزاکان کرا.
دوای بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان لە دادگای ئێشکگری سزاکان بیلگەن بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار"دا دەستبەسەر کرا.