Ramal Mahmood
31 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2017
پەرلەمانتاری جەهەپە لە بازنەی ئانتالیا، دەنیز بایکاڵ رایگەیاند "بەڕای من ئەگەر بەڕێز سەرکۆمار واز لە واژووکردنی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور بهێنێت و خۆی بەدوور بگرێت لەمە، کارێکی باش دەکات".
بایکاڵ لە پەرلەمانی تورکیا وەڵای پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
دەنیز بایکاڵ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەوان بەشێوەیەکی گونجاو و بەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن لە دۆخی واژوونەکردنی یاسای گۆڕانکاری دەستوور و ئەنجامنەدانی گشتپرسی و، گوتی: "خۆزگە بڕیاری بەمجۆرەیان دەدا. دوا دەرچوون بەر لە گەیشتن بەپردەکە خۆی ئەمەیە. بەڕای من ئەگەر بەڕێز سەرکۆمار واز لە واژووکردنی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور بهێنێت و خۆی بەدوور بگرێت لەمە، کارێکی باش دەکات".