ئه‌سته‌نبۆل
ئه‌رۆدغان له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی هونه‌ریی له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ قسهیكردو گوتی " كاتێ ده‌مانه‌وێ ناو له‌به‌رهه‌مێكی هونه‌ریی یا ئه‌ده‌بی بنێین، ئه‌وا نابێ گومانمان هه‌بێ كه مێژوو، كه‌لتوور و شارستانێتی خۆمان هه‌یه. زمانی توركی زمانێكی به‌هێزه، كه‌چی به‌داخه‌وه وشه‌ی بیانی بۆ هێنراوه‌و ئه‌وه لهبهرژهوهندییماندا نییه"
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی ئه‌مدواییه‌ی وڵاته‌كه‌ی و به‌ڕاشكاویی گوتی" میلله‌ت داهاتووی توركیا دیاری ده‌كات، له‌یه‌كه‌م ڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌مان(پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان) ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بوو هه‌موو شتێ كه میلله‌ت بیڵێ ئه‌وه بڕیاره. ئه‌گه‌ر میلله‌ت پێمان بڵێ بڕۆ ملمان له موو باریكتره و ده‌ڕۆین ئه‌گه‌ریش پێمان بڵێ بمێننه‌وه ئه‌وا تا دوا نه‌فه‌س پارێزگاری له‌و ئه‌مانه‌ته ده‌كه‌ین"