Mehmet Tosun,Serkan Kaya
22 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2023
عه‌نتاب-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌م جاره با به‌شێوه‌یه‌كی هێنده به‌هێز خاوه‌نداریی له سندوقه‌كان بكه‌ین كه ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ینه سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په ته‌نانه‌ت وڕێنه‌ش بكات".
له‌میانی گوتارێكدا له گۆڕه‌پانی ئیستاسیۆن له غازی عه‌نتاب، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد جێگه‌ی غازی عه‌نتاب له دڵیان‌دا هه‌میشه جیا بووه.
له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان جه‌ختی له گرنگی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان له ٢٨ی ئایاردا كرده‌وه و رایگه‌یاند:
"ئه‌م جاره با به‌شێوه‌یه‌كی هێنده به‌هێز خاوه‌نداریی له سندوقه‌كان بكه‌ین كه ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ینه سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په ته‌نانه‌ت وڕێنه‌ش بكات".
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی درووستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند:
"له مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌مه‌وه ده‌ست به راده‌ستكردنی یه‌كه هه‌میشه‌ییه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌كه‌ین. ئامانجمانه شاره‌كانمان به خێرایی بخه‌ینه‌وه سه‌رپێ ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی درووستكردنی ٦٥٠ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به سه‌رجه‌م ژێرخان و ناوچه كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتورییهكانییهوه، كه ٣١٩ هه‌زاریان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ته‌واوببن".