Sarp Özer
21 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2023
ئیستانبوڵ-AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار ئاشكرایكرد، شه‌ش تیرۆریست له باكووری سووریا له چالاكی خراون.
خولوسی ئاکار له كۆنفرانسی پرسی سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كه له ناوه‌ندی كولتووریی ئه‌تاتورك به‌ڕێوه‌چوو ئاماژەی بەوه‌كرد، تورکیا بە سەرکردایەتی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بووه‌ته كاره‌كته‌ر.
ئاکار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، شەڕی تیرۆر یه‌كێكه له گەورەترین ئاستەنگەکانی بەردەم تورکیایەکی مه‌زن و به‌هێز و بە ئیرادەوه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بەردەوامە. جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه سەربازانی سوپای توركیا چوونەتە نێو حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستان كه ده‌یانوت هیچ كه‌س تێی ناچێت و به‌رده‌وامن له‌وه‌ی حه‌شارگه‌كانیان بڕووخێنن.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا جەختی لەوە کردەوه، جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر کۆتایی نایەت تا ئه‌و كاته‌ی دوا تیرۆریست له‌چالاكی نه‌خرێت و رایگه‌یاند: "سه‌ربازانی سوپای توركیا بەردەوامن لە ناشتنی تیرۆریستان لەو چاڵانه‌ی هه‌ڵیانكه‌ندووه و له‌و ئه‌شكه‌وتانه‌ی تێیدان. لە ٢٤ی تەمموزی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا ٣٧ هەزار و ٨٦٠ تیرۆریست له چالاكی خراون. له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات شه‌ش تیرۆریستی دیکە له چالاكی خران. تیرۆریست له هه‌ر شوێنێك بێت، ئامانجمان ئه‌وێیه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به مكوڕییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت".
خولوسی ئاکار وێڕای جەختکردنەوە لەوه‌ی زنجیره ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ کە بۆ سه‌ر تیرۆریستان لە باکووری عێراق به مكوڕییه‌وه بەردەوامە، ئاماژەی بەوەدا دانه دانه‌ی حه‌شارگه‌كانی تیرۆر لە گارە، زاپ، خواكوڕك، مەتینا و ئاڤاشین باسیان خاپوور ده‌كرێن.