Ekip
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا نیشاندا له پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه له سووریا و، گوتی: "ئێوه 20 بنكه‌ى سه‌ربازیتان له باكوورى سووریا داناوه. ئایا چى كارێكتان هه‌یه؟ ئێوه پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگرى پڕ چه‌كتان هێناوه، به دوو هه‌زار فڕۆكه‌ى كارگۆ، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیتان هێناوه. ئایا له دژى كێ؟ ئێوه ده‌ڵێن 'داعشمان له‌ناوبرد'، مادام ئه‌م ناوچه‌یه‌تان له داعش پاككرده‌وه، ئایا ئێستا بۆچى ئه‌و چه‌كانه له‌م شوێنه‌ن؟ ئایا ئه‌م چه‌كانه‌تان بۆ ئێمه هێناوه‌ته ئێره؟".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژی جیهانی ژناندا كه له ناوه‌ندی كولتوور و كۆنگره‌ی بهشتهبه له ئه‌نقه‌ره رێكخرابوو، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ناوبه‌ناو، كه باسی ژنان ده‌كرێت، ده‌زانم كه‌سانێك هه‌ن كه له‌وه ناڕه‌حه‌تن ئێمه جه‌خت له دایك ده‌كه‌ینه‌وه. زۆرم له‌مانه بینیوه. كه له بنهڕەتدا گه‌وره‌ترین ئیمتیاز كه خوای گه‌وره پێی داون، ئه‌م وه‌سفی دایكایهتییهیه".
گوتیشی: "له راستیدا كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت به پێداگیرییه‌وه به‌هه‌ڵه باسی دایك و ئافره‌تانمان بكه‌ن. جیاكردنه‌وه‌ی ئافره‌ت له سیفاتی دایكایەتی به‌واتای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گه‌وره‌ترین خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌وه و هاوكات به هیچ دانه‌نانی سیفاتی مامۆستایه‌تی ئه‌وه".
ئەردۆغان لەبارەی رۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگا گوتی: "ئه‌گه‌ر ئافره‌ت مامۆستایه‌كی باشی خێزان بێت، ئه‌وا بێباوكی و كه‌موكوڕی قوتابخانه و كۆمه‌ڵگاش ئه‌و پڕی ده‌كاته‌وه. دیسانه‌وه ئافره‌تان و دایكانن كه بوونه‌ته یه‌كه‌م قه‌ڵغان و قه‌ڵغانی به‌هێز بۆ پاراستنی رۆڵه‌كانمان و خێزانه‌كانمان و گه‌له‌كه‌مان له شه‌ڕی میدیا كه هه‌ر كه‌ناڵێك بۆته كێشه‌یه‌ك و رۆڵی ئاڕاسته‌كه‌ر ده‌گێڕێت".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، سه‌باه‌رت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون رایگه‌یاند: "ئه‌وه بزانن كه ئێمه یه‌كجار ده‌مرین، هه‌زار جار زیندوو ده‌بینه‌وه و به‌م شێوه‌یه به‌و رێیه‌دا ده‌ڕۆین".
هاوكات ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا نیشاندا له پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه له سووریا و، گوتی: "ئێوه 20 بنكه‌ى سه‌ربازیتان له باكوورى سووریا داناوه. ئایا چى كارێكتان هه‌یه؟ ئێوه پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگرى پڕ چه‌كتان هێناوه، به دوو هه‌زار فڕۆكه‌ى كارگۆ، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیتان هێناوه. ئایا له دژى كێ؟ ئێوه ده‌ڵێن 'داعشمان له‌ناوبرد'، مادام ئه‌م ناوچه‌یه‌تان له داعش پاككرده‌وه، ئایا ئێستا بۆچى ئه‌و چه‌كانه له‌م شوێنه‌ن؟ ئایا ئه‌م چه‌كانه‌تان بۆ ئێمه هێناوه‌ته ئێره؟".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تا ئێستا سێ هه‌زار و ٨٩ تیرۆریست له چالاكی خراون.