Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام كه ته‌ماشای هه‌ڵكشانی ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت هانده‌درێت، هێڵی ده‌ستدرێژیی تاكه‌كه‌سیی تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستی كۆمه‌ڵكوژی".
ئه‌ردۆغان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه چه‌كداریانه‌ی كرد كه كرانه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور له نیوزله‌ندا و گوتی: "هێرش بۆسه‌ر ئه‌و موسڵمانانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له نیوزله‌ندا كۆبوونه‌وه، به نه‌فره‌ته‌وه ئیدانه‌ی ده‌كه‌م".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دیاره كه له‌مێژه پلان بۆ ئه‌و هێرشانه داندراوه بۆیه به كتوپڕی و بێپلان بۆدانان ئه‌نجام نه‌دراوه. گوتی: "دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام كه ته‌ماشای هه‌ڵكشانی ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت هانده‌درێت، هێڵی ده‌ستدرێژیی تاكه‌كه‌سیی تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستی كۆمه‌ڵكوژی".
ئه‌ردۆغان داوای له ته‌واو جیهان كرد به‌تایبه‌ت وڵاتانی رۆژئاوا كه به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌وته مه‌ترسیداره‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی به خێرایی رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وه روون و ئاشكرایه ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی بكوژه‌كه ده‌كات و وڵاته‌كه‌مان و خودی خۆیشمی كردووه‌ته ئامانج، هاوشێوه‌ی شێرپه‌نجه به‌خێرایی ده‌ستیكردووه به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆرئاوا".