Özcan Yıldırım,Zafer Fatih Beyaz
25 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2019
تۆكات- AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی له تۆكات، گوتارێكی پێشكه‌شی دانیشتووان كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كرد له‌رێگه‌ی دروستكردنی ناوچه‌گه‌لی ئارامه‌وه له سووریا ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌رانه‌ی ئه‌و سوورییانه‌ی كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه حه‌سره‌تی نیشتمان ده‌كێشن، ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: "تا ئێستا بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی لقی زه‌یتون و قه‌ڵغانی فوڕاته‌وه له تیرۆر دامانماڵیون، زیاتر له ٣١٠ هه‌زار كۆچبه‌ری سووریی گه‌ڕاونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر بێت و ته‌نها منبج بكه‌ینه ناوچه‌یه‌كی ئارام، ٥٠٠ هه‌زار خوشك و برامان هه‌ن كه خوازیاری ئه‌وه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وێ. كاتێك له خۆرهه‌ڵاتی فوڕات له رێكخراوی تیرۆریستی جوداخواز داده‌ماڵین، ئیشائه‌ڵڵا ئه‌م ژماره‌یه ملیۆنه‌ها تێده‌په‌ڕێنێت".