Abdullah Shukur
25 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2019
یۆزگات - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "دەڵێن کە 'ئەو شوێنانەی قەیوومیان بۆ داندراوە وەریدەگرینەوە'. ھاووڵاتییانی من ئەگەر ھەلیان بۆ رەخساندی ئەمانە وەرگریتەوە، دەوڵەت ئەو پشتگیریەی لەم شارەوانییانەی دەکات ئەگەر ئێوە بۆ قەندیلی بنێرن یان لە تیرۆردا بەکارتان ھێنا، راستەوخۆ و لە کاتی خۆیدا، بێ ھیچ چاوەڕوانییەک دیسان ئێمە قەیووم دادەنێین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی لە کۆبوونەوەی جەماوەری پارتەکەی لە گۆڕەپانی جمھووریەت لە شاری یۆزگات پێشکەشکرد.
سەرکۆماری تورکیا لێدوانەکانی بەرپرسانی ھەدەپەی پیشانی کۆبوونەوە جەماوەرییەکە دا و گوتی: "برایان سەیرکەن چی دەڵێت، 'لە کوردستان بە ھەدەپە دەدەین (دەنگ) لە رۆژئاواش شکست بە ئاک پارتی و مەھەپە دەھێنین'، سەیری ئەم بێ رەوشتە بکە. لە کەیەوە لە تورکیا شوێنێک بە ناوی 'کوردستان' ھەیە؟ ناھێڵین ئەم وڵاتە دابەش بکەن. ناتوانن وڵاتەکەمان دابەش بکەن. لە ٣١ی ئادار وەڵامەکەی بە جوانترین شێوە وەردەگرنەوە".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان خۆشەویستی ھاووڵاتییانی کورد دەپارێزن و روو نادەنە ئەو کەسانەی کە ھەوڵی دابەشکردنی تورکیا دەدەن و گوتی:
"دەڵێن کە 'ئەو شوێنانەی قەیوومیان بۆ داندراوە وەریدەگرینەوە'. ھاووڵاتییانی من ئەگەر ھەلیان بۆ رەخساندی ئەمانە وەرگریتەوە، دەوڵەت ئەو پشتگیریەی لەم شارەوانییانەی دەکات ئەگەر ئێوە بۆ قەندیلی بنێرن یان لە تیرۆردا بەکارتان ھێنا، راستەوخۆ و لە کاتی خۆیدا، بێ ھیچ چاوەڕوانییەک دیسان ئێمە قەیووم دادەنێین".