Hemın Othman Mohammed
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی سه‌ری بگرتایه، ئه‌وە ژماره‌ی شه‌هیده‌كان هه‌زاران ده‌بوو و گوتی: "ته‌ماشاكه‌ن له ئێستادا 53 ساڵه له‌به‌رده‌م ده‌رگای یه‌كێتیی ئهورووپاداین، ئێمه سزای له سێداره‌دانمان هه‌ڵگرت، چی گۆڕا؟ ئه‌گه‌ر له ئێستادا ده‌وڵه‌تێكی یاسای دیموكراسی بن، له دیموكراسیدا قسه لای كێیه؟ لای خه‌ڵكه وا نییه؟ خه‌ڵك له ئێستادا چی ده‌ڵێت؟ ده‌ڵێت له سێداره‌دان".
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ARD ئه‌ڵمانی، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی و پێشهاته‌كانی دوای ئه‌و هه‌وڵی كوده‌تایه. سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تاكه ئه‌ردۆغان گوتی:
"هه‌ستیارترین ساتی ژیانی سیاسیم بوو"
"كێ كێیه، ناچارین ئه‌وانه بناسین"
"وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 30 هه‌زار مامۆستا داده‌مه‌زرێنێت"
"رۆژانه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی دان به تاوانه‌كانیاندا ده‌نێن له زیادبووندایه"
"درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی به‌گوێره‌ی هه‌لومه‌رجه‌كان دیاری ده‌كرێت. باوه‌ڕمان وایه كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌وه، ئه‌وە ماوه‌كه درێژ ناكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌مان هه‌یه تا شه‌ش مانگ".
"جگه له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، له نزیكه‌ی ته‌واوی جیهان سزای له سێداره‌دان هه‌یه"
"سزای له سێداره‌دانمان هه‌ڵگرت، چی گۆڕا"
"با لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر راستییه‌ك بكه‌مه‌وه: ته‌ماشاكه‌ن له ئێستادا 53 ساڵه له‌به‌رده‌م ده‌رگای یه‌كێتیی ئهورووپاداین، ئێمه سزای له سێداره‌دانمان هه‌ڵگرت، چی گۆڕا؟ ئه‌گه‌ر له ئێستادا ده‌وڵه‌تێكی یاسای دیموكراسی بن، له دیموكراسیدا قسه لای كێیه؟ لای خه‌ڵكه، وا نییه؟ خه‌ڵك له ئێستادا چی ده‌ڵێت؟ ده‌ڵێت له سێداره‌دان. ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه وه‌ك به‌رێوه‌به‌رانی وڵات چییه؟ ئایا ده‌توانین به‌و داواكارییه‌ی خه‌ڵك بڵێین نه‌خێر، ده‌توانین ئه‌و داواكارییهتان په‌سه‌ند نه‌كه‌ین؟ ئه‌و شوێنه كوێیه كه ده‌بێت ئه‌و داواكارییه‌ی لێ بهێنین؟ په‌رله‌مانه، ئه‌و داواكارییه‌ی ده‌چێته په‌رله‌مان، په‌رله‌مانیش یان په‌سه‌ندی ده‌كات یان ره‌تیده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندی بكات ئه‌وا هه‌نگاوی له‌باره‌وه ده‌گیرێته به‌ر به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندی نه‌كات ئه‌وە هیچ شتێك نییه بۆ گوتن".
"وه‌ك خۆم هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به راستگۆ و دڵسۆزانه نابینم"
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه توركیا به‌هه‌مان پێداگرییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیادا.
هاوكات ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "تیرۆری ئیسلامی" هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه تیرۆر هه‌رگیز نه‌بووه‌ته ئیسلامی.