Yusuf Aydın Deniz
21 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی گشتیی وه‌قفی لاوانی توركیا TÜGVA، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، TÜGVA ته‌نها نابێته نشینگه‌یه‌ك بۆ لاوان و ده‌بێته قوتابخانە و زانكۆی دووه‌می ده‌یان هه‌زار لاو له ئاست و جۆری په‌روه‌رده‌ی جیاجیا.
ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌گه‌ڵ گه‌نجانماندا هه‌وڵی لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی نێو هیواكان ده‌ده‌ین" و رایگه‌یاند، كه‌شێكیان هێناوه‌ته وڵاته‌وه، کە تیایدا هیچ نه‌وه‌یه‌ك به‌هۆی جلوبه‌رگ و سیماوه فه‌رامۆشنه‌كراوه و ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه"
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "وه‌ك گه‌ل له‌به‌رده‌م قۆناغێكی نوێداین. ناوی ئه‌م قۆناغه "سه‌رله‌نوێ زیندووبوونه‌وه" و سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه‌یه"
ناوبراو له‌باره‌ی قۆناغی ئێستای توركیاوه گوتی: "ئه‌م قۆناغه قۆناغی داڕشتنه‌وه‌ی ئایدیالی توركیای مه‌زنه بۆ كردار. لایه‌كی ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به جوگرافیاكهمانهوهیه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز ئایدیالێكی بیانی نییه".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر توركیاوه گوتی: "هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی كات بێ ئینسافانه و به ناڕه‌وا ره‌خنه‌مان لێگیراوه، ئێمه ئه‌وه‌مان به‌رامبه‌ر هیچ كه‌س ئه‌نجامنه‌داوه".
له‌باره‌ی خزمه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پارته‌كه‌ی له 16 ساڵی رابردوودا ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا هیچ كه‌س و هیچ هاووڵاتییه‌ك ئازادیی ئه‌تنیكی و ئاینیی به‌رته‌سك نه‌كراوه‌ته‌وه و دهستوهرنهدراوهته ژیانی".