Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2015
له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ژاپۆن سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداری له رێوڕه‌سمێكدا كرد كه بۆ پێدانی بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری له زانكۆی واسێدا-ی ئه‌و وڵاته بۆ ناوبراو سازدرابوو.
دوای پێدانی بڕوانامه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆكه كاۆرو كاماتا به سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان سوپاسی زانكۆكه‌ی كرد.
ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی گوته‌یه‌كدا باسی له پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد و رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌درێت ئاگره‌كه بخرێته توركیاوه.
ئه‌ردۆغان گوتی: "جارێكی‌تر لێره‌وه ده‌یڵێم، تیرۆریزم تاوانێكی مرۆڤایه‌تییه و مه‌ترسییه‌كه رووبه‌ڕووی ته‌واوی جیهان بووەته‌وه. تیرۆر نابه‌سرێته‌وه به هیچ ئاین و نه‌ژاد و كولتوور و جوگرافیایهكهوه. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌م ئاراسته‌یه‌دا ده‌درێن، ده‌بنه پشتگیری بۆ تیرۆر. وه‌ك وڵاتێك كه چالاكانه به‌ره‌نگاری هه‌موو جۆره‌كانی تیرۆر بووینه‌ته‌وه، بانگه‌واز له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا هیچ جیاوازییه‌ك نه‌كات. پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گشت ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بنه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته بنرخێنن. چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌هۆی ئه‌و چالاكییانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ئه‌و توندوتیژییانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، سیفه‌تی تیرۆریستیان هه‌یه. له‌وڕووه‌وه داعش چی بێت، په‌كه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه. ئه‌وانه‌شی كه به گازی سارین هێرشیان كرده سه‌ر وێستگه‌ی میترۆی تۆكیۆ هه‌مان شتن. هیچ جیاوازییه‌كیان نییه".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئه‌ردۆغان راشیگەیاند: "تیرۆر باش و خراپی نییه، تێگه‌یشتنێك نییه بڵێ تیرۆری من باشه و تیرۆری تۆ خراپه. تیرۆر هه‌مووی خراپه. چاوه‌ڕوانین دۆستانمان له‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن".