Kemal Karadağ
17 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "بێگومان هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك گرنگ و پێویسته، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٣ له ئاك پارتی و هاوپه‌یمانی جومهور زیاتر بۆ چاره‌نووسی وڵات و گه‌له‌كه‌مان به راستی گوزارشته له رێگایه‌كی جیاواز".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له ١٥٣همین كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی لقه‌كانی ئاك پارتی له باره‌گای گشتیی ئاك پارتی له ئه‌نقه‌ره، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پارته‌كه‌یدا كۆبووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ره به‌ره له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٣ نزیك ده‌بنه‌وه گوتی: "ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێیه، جارێكی دیكه ده‌چینه به‌رده‌م گه‌ل، و گه‌ل بڕیار له كار و كرده‌وه‌كان ده‌دات و داوا له گه‌ل ده‌كه‌ین پێنج ساڵی دیكه ده‌رفه‌تمان پێ بده‌ن، بێگومان هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك گرنگ و پێویسته، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٣ له ئاك پارتی و هاوپه‌یمانی جمهور زیاتر بۆ چاره‌نووسی وڵات و گه‌له‌كه‌مان به راستی گوزارشته له رێگایه‌كی جیاواز".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەکانهوه گوتی: "مەبەست لێی رێگری کردنە لە قۆرخکاریی لەلایەن هەندێک پارتی دیاریکراو. بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، لەبەر ئەوەی پێکهێنانی لیژنە لە پەرلەمان بەس نابێت، پێویستیش بە گواستنەوەی بەرهەمی هەوڵە سیاسییەکان ناکات. هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌موو كه‌س زیاتر بۆ په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په باشه، چونكه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان پهرلهمانتارەکانیان له‌سه‌ر سینی زێڕین پێشكه‌ش به حزبه‌كان ده‌كرد".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه سبه‌ی كه پردی چاناككاله ١٩١٥ بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان ده‌كرێته‌وه، ده‌بێته یه‌كێكه له هێما هه‌ره گرنگه‌كانی توركیا.