İsmail Hakkı Demir,Abdullah Söylemez
21 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2022
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
له ئه‌رزه‌ڕۆم و ئاگری، سه‌رما و سۆڵه كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان دروست كردووه.
له پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار سفری سه‌دی، چلوره به بنمیچی سهربانهكاندا شۆڕبووه‌ته‌وه، سه‌هۆڵبه‌ندان روویداوه، جامی ئۆتۆمبێله‌كان، شوێنه‌كانی ده‌ستنوێژگرتن له مزگه‌وته‌كان و سه‌ر قاڵدرمه‌كان به‌ستوویانه.
تیمه‌كانی شاره‌وانی سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانن له سەهۆڵ و به‌فر.
له پارێزگای ئاگری، به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌وه چلوره به بنمیچی سهربانهكاندا شۆڕبووه‌ته‌وه و جامی خانوو و دووكانه‌كان به‌ستوویانه.
هاوكات به‌ستنی لقی درخته‌كانی شاره‌كه جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی به ناوچه‌كه به‌خشیوه.