Hüseyin Demirci
28 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
قارس - AA
ئه‌و ئه‌سپانه‌ی كه له شارۆچكه‌ی سه‌لیم-ی سه‌ربه قارس، له زستاندا له یاریی رمبازییدا به‌كارده‌هێنرێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌رما كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ریان، له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه له زێیهكاندا فێنك ده‌كرێنه‌وه.
یاریی رمبازیی سه‌ر ئه‌سپ كه ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه ده‌كرێت، له شارۆچكه‌ی سه‌لیم، به زستان له‌سه‌ر به‌فر و هاوینانیش له‌سه‌ر چیمه‌ن ئه‌نجامده‌درێت.
گه‌شتیاره لۆكاڵی و بیانییه‌كان به‌تایبه‌ت بایه‌خی زۆر به‌و وه‌رزشه كه له زستاندا ئه‌نجامده‌درێت ده‌ده‌ن.
له شارۆچكه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رمبازیی سه‌ر ئه‌سپ به زۆریی له زستاندا ده‌كرێت، ئه‌سپه‌كان زۆرینه‌ی هاوین له ئهستهبڵهكاندا به‌سه‌رده‌به‌ن و له‌مرۆژانه‌دا كه پله‌ی گه‌رمیی به‌رزه، خاوه‌نه‌كانیان له ئهستهبڵهكان ده‌ریان ده‌هێنن و له زێیهكاندا ده‌یانشۆن بۆ ئه‌وه‌ی فێنك ببنه‌وه.
له گوندی كهكهچ-ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی سه‌لیم كه پله‌كانی گه‌رما بۆ ٣٠-٣٥ پله به‌رزبوونه‌ته‌وه، خوازیاران و ئاره‌زوومه‌ندانی یاریی رمبازیی سه‌ر ئه‌سپ، به‌شێوه‌ی گرووپی سێ دانه‌یی ئه‌سپه‌كان ده‌به‌نه ئه‌و زێیه‌ی كه ده‌كه‌وێته نزیك گونده‌كه.
خاوه‌نه‌كانیان كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌دایان دانه‌به‌زێت جگه له یاریی رمبازیی هیچ دیكه به ئه‌سپه‌كان ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت باریشیان پێ ناگوازنه‌وه، له چاوه‌ڕوانی وه‌رزی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌دان.
سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشیی ئه‌سپه قهوقازییهكانی قارس، سهلچوك باشكایا، باسی له‌وه‌كرد به‌مه‌به‌ستی ره‌واندنه‌وه‌ی پێنهگهیشتوویی ئه‌سپه‌كان، به‌ر له وه‌رزی زستان له ئاوه‌كاندا مه‌شقیان پێده‌كرێت.
سهلچوك باشكایا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه بایه‌خدان به ئه‌سپه‌كانی رمبازیی گرنگه و گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رزن، ئه‌سپه‌كانمان له‌سه‌ر سه‌ربان و له ئهستهبڵهكاندا، دادههێزرێن. له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه مه‌شقیان پێبكه‌ین و هاوكات فێنكیان بكه‌ینه‌وه، ده‌یانبه‌ینه زێیه‌كه و ده‌یانشۆین، ئه‌و كاره‌یان زۆر پێخۆشه. راكردن له‌نێو ئاودا به‌و ئه‌سپانه ده‌كه‌ین كه ده‌یانخه‌ینه زێیه‌كه‌وه".
- "ئه‌سپه‌كانمان بۆ زستان ئاماده ده‌كه‌ین"
باشكایا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت یاریی رمبازیی سه‌ر ئه‌سپ بۆ ئه‌و گه‌شتیاره لۆكاڵیی و بیانییانه سازده‌كرێت كه دێنه ناوچه‌كه و رایگه‌یاند: "ئێمه به گشتیی له زستاندا یاریی رمبازیی سه‌ر ئه‌سپ ده‌كه‌ین، ئه‌سپه‌كانمان هاوینان هه‌میشه له ژووره‌وه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئێستا له زستان نزیك ده‌بینه‌وه، ئه‌سپه‌كان ئاماده ده‌كه‌ین. وه‌ك مناڵی خۆمان و وه‌ك چاومان ئاگامان له ئهسپهكانه. به‌رده‌وام ده‌یانهێنینه ئێره بۆ ئه‌وه‌ی فێنكیان بكه‌ینه‌وه، دوای ئه‌وه‌ش ده‌ست به كێبڕكێی رمبازیی سه‌ر ئه‌سپ ده‌كه‌ین".
وه‌رزشه‌وان، كه‌نان ته‌په وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه زستانان یاریی رمبازیی سه‌ر ئه‌سپ ده‌كه‌ن، رایگه‌یاند: "به هاوینان قورسه ئه‌سپه‌كان هه‌میشه له ژووره‌وه بن، ته‌نانه‌ت مرۆڤ ناتوانێت به‌رده‌وام له‌ژووره‌وه بێت. هه‌موو رۆژێك یان دوو رۆژ جارێك ئه‌سپه‌كانمان له‌م زێیه‌دا ده‌شۆین و مه‌شقیان پێده‌كه‌ین. ئه‌مه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه زستانان باش یاریی بكه‌ن. ئه‌سپه‌كه چه‌ند باش بێت، یاریزانه‌كه‌ی سه‌ری ئه‌وه‌نده به باشی رمبازیی ده‌كات".