Zana Natık Kerem
28 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2019
بەغدا ــ AA
وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان: "هەوڵدەدەین هێڵێكی دیكە رابكشێن بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە نەوت لە كەركووكەوە بۆ سنووری توركیا بگوازینەوە".
سامر غەزبان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، فاتیح دۆنمەز كە لە بەغدا بەڕێوەچوو، بە هاوبەشی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان سازكرد.
لەوبارەوە وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان گوتی: "لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆماندا پێكەوە بەدواداچوون بۆ ئەو رێككەوتنە دەكەین كە لە سەردانەكەی سەرۆكوەزیران، عادل عەبدولمەهدی بۆ ئەنقەرە و دیداری لەگەڵ سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان كراوە".
سامر غەزبان ئاماژەی بەوەشكرد ئەوەی هەردوولا لەسەری رێككەوتوون، پتەوتركردن و پەرەپێدان بە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەنقەرەیە لەسەر ئاستەكانی ئابووری، بازرگانی، وزە، نەوت، غاز و كارەبا.
وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان ئەوەشی گوت: "جگە لەوەش لەسەر چالاككردنی وەربەرهێنانی كۆمپانیاكانی توركیا لە عێراق لە بوارەكانی نەوت و غاز رێككەوتن كراوە".
سامر غەزبان باسی لەوەشكرد كە بە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، فاتیح دۆنمەز-یان راگەیاندووە، وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵدەدات هێلێكی نوێ رابكشێت بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە نەوت لە كەركووكەوە بۆ سنووری توركیا بگوازێتەوە.
وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان روونشیكردەوە كە بۆرییە نوێیەكە بەجۆرێك رادەكشێرێت كە توانای وەرگرتنی نەوتی لە باشوورەوە و باكوور هەبێت.
لە كۆتاییدا، سامر غەزبان گوتی: "لەگەڵ وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، رۆژەڤێكی زۆرمان لە بواری وزەدا باس كرد، هەروەها خواستی هاوبەشی هەیە بۆ هاوردە و هەناردەكردنی كارەبا لە نێوان هەردوو وڵاتدا".