Mohamad Misto,Adham Kako
09 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌و ناوچانه‌ی پارێزگای دێرازۆر كه له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌دایه له ماوه‌ی چوار رۆژدا دوو كه‌س له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییەکانی دێرازۆره‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، دوو كه‌س كه به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له گوندەوارەکانی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه ده‌ستگیركرابوون، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له لاپه‌ن یه‌په‌گه‌وه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا ئه‌ندازیار فه‌هد عه‌ماش ئهلنائیفی 35 ساڵ و ده‌رمانساز ساڵح ئه‌حمه‌د ئهلیاسینی ته‌مه‌نی 50 ساڵ بوون، كه كاتێک ته‌رمه‌كانیان راده‌ستكرانه‌وه به خانه‌واده‌كانیان گوتراوه به نه‌خۆشی گیانیان لەدەستداوە. به‌ڵام خانه‌واده‌كانیان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئەو کەسانە رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه بوونه‌ته‌وه و شوێنی ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یانه‌وه دیاره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له پارێزگای حه‌سه‌كه باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا كه له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌دایه چالاكوانێك به‌ناوی موهه‌نه‌د موزی، مانگی رابردوو له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ستدابوو.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی سووریا، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له ماوه‌ی مانگی رابردوودا 78 كه‌س له لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه نۆیان منداڵ و پێنجیان ئافره‌تن.