Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Mohammed Baqi Hussein
06 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
ئیدلب - AA
ئه‌و خێزانه توركمانانه‌ی كه رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا به‌زۆر له‌سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان وهدهریناون، په‌نایان بۆ ئه‌و چه‌تره ئه‌منییه برد كه توركیا له ئیدلب دهستهبهریكردووه. توركمانه‌كان چاوه‌ڕوانی هاوكارین تا له هه‌لومه‌رجێكی مرۆیی‌دا بژین.
توركمانه‌كانی حمس دوای هێرشه‌كانی مانگی ئایار، په‌نایان بۆ شاری ئیدلیب برد و له‌ئێستادا له‌ژێر خێمه‌ی شڕ و شێواودا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر.
فه‌وزییه عوسمانی ته‌مه‌ن 74 ساڵ، باسی له نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانیان كرد بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو.
فه‌وزییه گوتی: "ژیان زۆر سه‌خته. مردن له‌م ژیانه ئاسانتره. نازانم رووی قیبله له‌كوێوه‌یه. ئایا ژیانێكی له‌مه سه‌ختتر ده‌بێت؟"
ناوبراو باسی له‌وه‌كرد كه نیگه‌رانی منداڵه‌كانیه‌تی و گوتی، "ماڵ و زێدی خۆمان به‌جێهێشت و هه‌ڵاتین. كوڕێكم هه‌بوو، مرد. بووكه‌كه‌م رۆیشت. چاوه‌كانم له‌ده‌ستدا. هیچ نابینم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لای خوداوه‌بێت جوان و به‌جێیه".
فاتمه عوسمانیش ئاواره‌یه‌كی دیكه‌ی حمسییه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌هێرشێكی رژێمدا هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
فاتمه كه دایكی هه‌شت منداڵه ده‌ڵێت، "خیمهكهم به‌كه‌ڵك نایه‌ت، نازانم زستانمان چۆن به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت. ئێره زۆر سارده. نه سۆبامان هه‌یه نه سووته‌مه‌نی. ئاویش وه‌ك پێویست نییه".
یه‌كێكی دیكه له توركمانه‌كانی حمس به‌ناوی عیماد نه‌بهان ده‌ڵێت، "لێره 55 خێزانی توركمان ده‌ژین. وا زستان دێت، باران ببارێت كه‌مپه‌كه پڕ ئاو ده‌بێت. لێره ده‌رد و مه‌ینه‌تی زۆره. ماڵوحاڵ و منداڵ و كه‌سه‌كانمان به‌جێهێشت و هاتین".