Aykut Karadağ
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى ناوخۆی توركيا ئاشكرایكرد، ئەندامێكی رێكخراوى تيرۆريستیی به ره‌چه‌ڵه‌ك سووریی، كە لە ئورفا ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی هێرش كردبوو، لەكاتى هەوڵدان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و پشتێنە بۆمبڕێژاوەی كه پێی بوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له چالاكی خرا.
بەپێی راگه‌یه‌نراوێك كە لەلایه‌ن وەزارەتى ناوخۆيى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژه به‌وه‌كراوه، تيمەكانى سەربە بەڕێوەبەرايەتييەكانى پۆليسى ماردین و ئورفا بە سەرپەرشتى سەرۆكايەتى هەواڵگرى له بەڕێوەبەرايەتى گشتيى پۆليس، زانيارييان لەسەر گومانلێكراوێكى ئەندام لە رێكخراوى تيرۆريستى پەكەكە/كەجەكە/پەيەدە/پەپەگه و هەوڵى ئەنجامدانى كردەوەيەكى تيرۆريستیی بەو ماددە تەقەمەنييانەى كە بەرێگەى ناياسايى لە سوورياوە هێناوێتی، ئۆپەراسيۆنێكيان دەستپێكرد.
ئەو تەكسييەى كە گومانلێكراوەكەى هه‌ڵگرتبوو لە رێگەى خاڵێكى پشكنين لە دەروازەى شارۆچكەى ڤيرانشەهير لەلايەن تيمەكانى پۆليسەوە راگيرا.
لەو كاتەدا تيرۆريستەكە، هەوڵى تەقاندنەوەى پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكەى دا، بەڵام پۆليسەكانى خاڵى پشكنينەكە لە چالاكييان خست.
ئه‌و پشتێنه بۆمبڕێژكراوه پووچه‌ڵكرایه‌وه كە له‌به‌ری تیرۆریستهكهدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و نزيكەى كیلۆیه‌ك و ٥٠٠ گرام مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی له‌خۆگرتبوو.