Mümin Altaş
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "دوای په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ، جیهان سه‌رله‌نوێ شێوه ده‌گرێته‌وه، پێویسته ته‌واوی سیاسه‌ته‌كان به‌ڕه‌چاوكردنی مافه‌كانی مرۆڤ رێكبخرێنه‌وه و ئه‌و میكانیزمه كاریگه‌رانه پێش بخرێن كه كۆتایی به نادادی ده‌هێنن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی ٧٢ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ١٠ی كانوونی دووه‌م رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌م رۆژه‌ی له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی پیرۆز كرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه توركیا وه‌ك وڵاتێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای "با مرۆڤه‌كان بژین، تا ده‌وڵه‌ت بژی" به‌و چاكسازییانه‌ی ئه‌نجامیانداوه زۆرێك له‌و به‌ربه‌ستانه‌یان هه‌ڵگرتووه كه ماف و ئازادییه‌كانی هاووڵاتییانیان سنووردار كردبوو و به‌م هۆیه‌یشه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ١٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مه‌ودای ئازادییه‌كان فراوانتر بوون.
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه به‌ڕه‌چاوكردنی داواكاری و چاوه‌ڕوانییه‌كانی گه‌له‌كه‌یان و له چوارچێوه‌ی پێداویستییه نوێكانیشدا ئه‌وان پێداگیرانه به‌رده‌وامن له‌و ئیراده چاكسازییه.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گوتی:"دەبینین لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتانی رۆژئاوا ئاستەنگەکانی بەردەم مافە سەرەتاییەکان زیادیانکردووە، یەکێک لەو مافانەش ئازادی بیروباوەڕ و پەرستيشە. دوای په‌تای كۆرۆنا، جیهان سه‌رله‌نوێ شێوه ده‌گرێته‌وه، پێویسته ته‌واوی سیاسه‌ته‌كان به‌ڕه‌چاوكردنی مافه‌كانی مرۆڤ رێكبخرێنه‌وه و ئه‌و میكانیزمه كاریگه‌رانه پێش بخرێن كه كۆتایی به نادادی ده‌هێنن".