Eşber Ayaydın,Rauf Maltaş,Ramal Abdullah Mahmood
23 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2019
ئورفا – AA
گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و خانووه‌ی شارۆچكه‌ی جه‌یلانپنار سەربە پارێزگای ئورفا تۆمار كرا كه ئه‌و مووشه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه كه گوماندەکرێت له سووریاوه ئاراسته كرابێت.
دوای ئه‌وه‌ی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا له‌و خانووه‌ی شارۆچكه‌ی جه‌یلانپنار كه یه‌كێك له‌و دوو مووشه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه كه گوماندەکرێت له سووریاوه ئاراسته كرابێت، ناوچه‌كه‌یان جێهێشت.
ده‌بیندرێت مووشه‌كه‌كه سه‌ربانی خانووه یه‌ك نهۆمییه‌كه‌ی یوسف ئاتان-ی كردۆته ئامانج و په‌نجه‌ره‌كانی ژووره‌كانی شكاندووە.
ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی کە له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌دا روویدا له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه دامركێندرایهوه.
ئه‌حمه‌د ئاتان، ئامۆزای یوسف ئاتان كه له رووداوه‌كه‌دا بریندار بووه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ر به بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه له ماڵه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه و كه زانیوویه‌تی ده‌نگه‌كه له ماڵی ئامۆزایهكهیهتی چووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و گوتی: "جگه له ئامۆزاكه‌م میوانیشی لێبوون. له‌و كاته‌ی کە مووشه‌كه‌كه به‌ر سه‌ربانی خانووه‌كه كه‌وتووە ئامۆزاكه‌م و میوانه‌كانی چایان خواردۆته‌وه و ته‌قینه‌وه روویداوه. هه‌روه‌ها خاو و خێزان و منداڵه‌كانیش له ماڵه‌وه بوون. ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن هات و برینداره‌كانی گواسته‌وه. سوپاس بۆ خوا ره‌وشی ته‌ندروستیان جێگیره".
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ دوو مووشه‌ك له جهیلانپار كه‌وتنه‌وه كه پێده‌چێت له سووریاوه ئاراسته كرابن و یه‌كێك له‌و مووشه‌كانه سه‌ربانی خانوویه‌كی كرده ئامانج، شه‌ش كه‌س برینداربوون كه یه‌كێكیان منداڵه و دوو له برینداره‌كان ره‌وانه شاری ئورفا كران بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.