İbrahim Toprak
23 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2019
ئورفا - AA
له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی جه‌یلانپنار سه‌ربه پارێزگای ئورفا، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان چوار كه‌س به سووكی برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، به‌هۆكارێكی نه‌زانراو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی تورگوت ئۆزاڵ له شارۆچكه‌كه روویداوه.
له‌دوای گه‌یشتنی هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر له تیمه‌كانی ته‌ندروستی و پۆلیس ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون.
چوار برینداره‌كه به ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی جه‌یلانپنار گوازرانه‌وه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه دۆخی ته‌ندروستی برینداره‌كان باشه.
له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌وه دهوهسترێت كه ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی هه‌ڵدانی مووشه‌كێك له سووریاوه، سه‌رچاوه‌ی گرتبێت.