Cankut Taşdan,Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئه‌نقه‌ره، 30 تۆمه‌تباری به‌ڕه‌گه‌ز بیانی ده‌ستگیركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌واڵگری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ به‌رگرتن له روودانی هه‌ر كرده‌یه‌ك پێش سه‌ری ساڵ، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر ئه‌و گومانلێكرانه ئه‌نجامدا كه گومانیان لێده‌كرا ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
تیمه‌كان 30 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه ته‌واویان بیانیی بوون و له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینیشدا له ئه‌درێسی ئه‌و گومانلێكراوانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌ییدا گیرا.
دوای پشكنینی پزیشكی، ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كران.