10 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا بڵاوی کردەوە ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی له دهستپێكی ئۆپهراسیۆنی لقی زهیتونهوه تا ئێستا لە چالاكی خراون گەیشتووەتە، سێ ههزارو ١٩٥ کەس.
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە رۆژی ٢٠ی کانوونی دووەم بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە سەرسنوورەکان و ناوچەکە و لەناوبردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە ناوچەی عەفرین و رزگارکردنی دانیشتوانی ناوچەکە لە ستەمی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەستیپێکردووە، درێژەی ھەیە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی له دهستپێكی ئۆپهراسیۆنی لقی زهیتونهوه تا ئێستا چالاكی خراون گەیشتووەتە، سێ ههزارو ١٩٥ کەس.