Said İbicioğlu,Burak Karacaoğlu,1 23
16 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2018
عه‌فرین/ئیستانبوڵ - AA
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد دوو گوندی دیكه‌یان له تیرۆریستان پاك كرده‌وه.
په‌یامنێرانی مه‌یدانی ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد هه‌ردوو گوندی مه‌سكی ژێروو و مه‌سكی ژووروو و دوو گردی ستراتیجی كه به‌رزییان له ئاستی رووی ده‌ریا‌وه ٥٢٤ كیلۆمه‌تر و ٥٤٤ كیلۆمه‌تر ده‌بێ و سه‌ر به ناحیه‌ی جندرێسن كه ده‌كه‌ونه باشووری عه‌فرین، له یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-داعش پاك كرده‌وه.
به‌مجۆره ژماره‌ی ناوچه‌ك كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی عه‌فرین له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا گه‌یشته ٢٥٣ كه ٢١٠یان گوند و ٤٣یان خاڵی هه‌ستیارن.
دوای چڕكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆدانی شارۆچكه‌ی عه‌فرین یه‌كه‌كان به گرتنی كافه‌ر چیل ته‌نها ٦٠٠ مه‌تریان ماوه بگه‌نه گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌روبه‌ری شارۆچكه‌كه.
قه‌زای عه‌فرین له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین و ناحیه‌كانی راجو، بولبول، شێخ حه‌دید، جندرێس، شه‌ران و ماباتڵی پێك دێت، جگه له ماباتڵی ناحیه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد كۆنتڕۆڵ كراون.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه هێڵی به‌رگری به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به ده‌وری شارۆچكه‌ی عه‌فریندا چڕكردۆته‌وه و بۆ به‌كارهێنانی هاووڵاتییانیش وه‌ك قه‌ڵغانی زیندوو رێگه‌یان لێ ده‌گرێ رووبكه‌نه ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد كه گه‌مارۆی شارۆچكه‌ی عه‌فرینیان داوه رێڕه‌وێكیان كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی تێپه‌ڕینی ئاسایشپارێزراو بۆ ئه‌و هاووڵاتییه سڤیلانه بڕه‌خسێنن كه ده‌یانه‌وێ له‌وێوه بچنه باشوور.
Afrin’de halk terör örgütünün engellerini kazma kürekle ve elleriyle aşıyor
Afrin’de halk terör örgütünün engellerini kazma kürekle ve elleriyle aşıyor.
16.03.2018