Cüneyt Karadağ,1 23
10 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
به‌رلین - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن له‌باره‌ی هێنانه‌دی سه‌قامگیری له منبج و شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات. له‌م پێناوه‌شدا گرووپی كاركردنمان پێكهێناون. ١٩ی ئادار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه (ی ئه‌مریكا) رێكس تیله‌رسن كۆده‌بمه‌وه".
له میانی هه‌ڤپه‌یڤینێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Die Zeit چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا له منبجه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، گوتی: "به‌ڵام كۆتایی به‌و هێرشه هێندرا. له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن له‌باره‌ی هێنانه‌دی سه‌قامگیری له منبج و شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات. له‌م پێناوه‌شدا گرووپی كاركردنمان پێكهێناون. ١٩ی ئادار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه (ی ئه‌مریكا) رێكس تیله‌رسن كۆده‌بمه‌وه. هیوادارین ئه‌مریكا واز بهێنێت له پشتگیریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. له سه‌دا ٢٥ی خاكی ئه‌و وڵاته (سووریا)یان كۆنتڕۆڵ كردووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی دانیشتووانی شاره‌كان عه‌ره‌بن، بۆ نموونه‌ش ره‌ققه. یه‌په‌گه ئه‌م شاره‌ی كۆنتڕۆڵ كردووه. نزیكه‌ی ٣٥٠ هەزار په‌نابه‌ری كوردی سووریا له توركیا ده‌ژین كه یه‌په‌گه ناچار به كۆچكردنی كردوون".
چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له‌نێوبردنی مه‌ترسییه، گوتی: "دواتر مه‌ترسییه‌كان له عه‌فرینه‌وه دروست ده‌بوون، نزیكه‌ی ٧٠٠ مووشه‌ك ئاراسته‌ی توركیا كرا. ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیی سڤیل بوونه قوربانی. كه به‌شێكیان ئه‌و سووریانه بوون كه له توركیا ده‌ژین و به‌شێكیشیان تورك بوون. بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نه‌بوو. ده‌مانه‌وێت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌نێو ببەین كه له په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت".
له‌باره‌ی گفتوگۆی سیناتۆران له كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ سزادانی توركیا، چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه توركیا پێشنیار ده‌كات ئه‌مریكا ئه‌و كاره نه‌كات، له ئه‌گه‌ری سزادانی توركیا له لایه‌ن ئه‌مریكا ئه‌وا توركیا كاردانه‌وه‌یه‌كی جیاواز له رووسیا و وڵاتانی دیكه‌ی ده‌بێت و وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو به پێویستی زانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له توركیا نه‌كات و گوتی: "نابێت ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له ئێمه بكات. ئێمه هاوپه‌یمانین له ناتۆ. ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له زۆر وڵات ده‌كات و پێیان ده‌ڵێ 'له‌م وڵات و له‌و وڵات گازی سرووشتی مه‌كڕه'، شتی وا نابێت. به‌هێزبوون به واتای له‌سه‌ر حه‌ق بوون نییه".