Ramal Mahmood
18 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2017
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی قەندیل، زاپ و مەتینا ١٢ حەشارگە و پەناگەی پەکەکە خاپوور کران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی قەندیل، زاپ و مەتینا ١٢ حەشارگە و پەناگەی پەکەکە خاپوور کران
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە داوە ئۆپەراسیۆنەکە دوێنێ کاتژمێر ٢٠:٠٠-٢٠:٢٣ ئەنجام دراوە و دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی، فرۆکە جەنگییەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکەکانیان.