Ramal Mahmood
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2017
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا لە ٢٢ی ئەم مانگە بۆسەر قەندیل ٢٧ چەکداری پەکەکە کوژراون.
لەمبارەیەوە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا کاتژمێر ١٤:٣٠-١٥:١٥ لە ٢٢ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆسەر قەندیل ئەنجام دا.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ بنکەی داعش خاپوور کران. لە ئاکامی بەدواداچوونەکانی دواتر دەرکەوت لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٧ چەکداری پەکەکە کوژراون.