Savaş Güler,Rewa Mahmut Hasan
13 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2017
قۆنیا - AA
لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب/ رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە ٣٤ پارێزگای تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٧٠ گومانلێکراو دەرکرا کە ٤٧یان سەربازن.
لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی فەتۆ و دەوڵەتی هاوتەریب لە لایەن داواکاریی کۆماریی قۆنیاوە بەردەوامی هەیە.
لەژێر رۆشنایی دانپێدانانی "ئیمامەکانی مەحرەم"، چەند سەربازێک کە پێشتر دەستگیر کرابوون، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٧٠ گومانلێکراو دەرکرا کە ٤٧یان سەربازن و ٢٣یان لەوانەن کە پێشتر لەنێو ریزەکانی سوپادا دەرکراون.
یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تاوان و قاچاخچیەتی لە بەڕێوەبەرێتی ئاسایش، بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوان لە ٣٤ شار کە ناوەندەکەی قۆنیایە، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان ئەنجام دا.
ئەو کەسانەی بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە لەنێو ریزەکانی فەرماندەیی هێزی وشکانی و هێزی دەریاییدا کار دەکەن.