Sangar Hamad Azeez
25 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە و، دوێنێ گولـلە ئاراستەی ٧٢ ئامانجی دەستنیشانکراوی داعش و ١٥ ئامانجی دەستنیشانکراوی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە کرا.
لەئاکامی پێکدادانەکانی ناوچەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥ سەربازی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کوژران و ٢٨ی دیکەش بریندار بوون.

ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن سوپای تورکیا بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان درووستیانکردووە لەسەروویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و لەچوارچێوەی یاسا نێودەڵەوتەییەکان و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا لە ٢٤ی ئابەوە دەستی پێکردووە، بەردەوامە و پێی نایە رۆژی ٦٣ یەمینیەوە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکان لەسەر سنووری مارەع، سوپای سووریای ئازاد بە پشتیوانی هێزێکی تایبەتی سوپای تورکیا و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان سێ گەڕەکیان لە باشووری شارۆچکەکە کۆنترۆڵکردەوە و لە ئێستاشدا کارەکانی پاککردنەوەی ناوچەکە لە بۆمب درێژەی هەیە.
لەئاکامی پێکدادانەکانی ناوچەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥ سەربازی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کوژران و ٢٨ی دیکەش بریندار بوون.
جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتەوە تاکو ئێستا، ١٥٩ گەڕەکی کۆنتڕۆڵکردووەتەوە کە رووبەرەکەی نزیکەی هەزار و ٢٨٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
دوێنێ گولـلە ئاراستەی ٧٢ ئامانجی دەستنیشانکراوی داعش و ١٥ ئامانجی دەستنیشانکراوی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە کرا، لەئاکامدا ئەو ناوچانانە خاپوور کران کە وەک شوێنی مەشق و راهێنان بەکاریان دەهێنان.
لەلایەکی دیکەش لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆسەر داعش ٤ تیرۆریست کوژران، دوو ئۆتۆمبێل تەقێنرایەوە و بینایەکیش خاپور کرا