Rewa Mahmut Hasan
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە- AA
لە چوارچێوەی بەرێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، تەواوی رێگای سەرەکی ئەلباب - حەلەب لە تیرۆریستان پاک کرایەوە.
سوپای تورکیا لە راگەیەنراوێکیدا زانیاری خستۆتە بەردەست لەبارەی دوایین ئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا کە مەبەست لێی کۆتایی هێنانە بە هەڕەشەی تیرۆریستان بۆسەر تورکیا کە لە ٢٤ی ئابی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە.
لە ١٢٠هەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بە هاوکاری تیمی ئەرکی تایبەت و پاڵپشتی ئاسمانی و وشکانی تورکیا رێگەی سەرەکی حەلەب - ئەلباب-یان بە تەواوی کۆنترۆڵ کرد.
لەلایەکی ترەوە لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە ئەلباب، توانراوە ٤٨ ئامانجی داعش خاپوور بکرێت.
لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیادا بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و بەهۆیەوە ٤ سەرباز بە سووکی برینداربوون. هاوکات ٥٣ بۆمبی چێنراوی داعش لە ناوچەکە پوچەڵ کرانەوە.