Özcan Yıldırım,1 23
12 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا رایگەیاند، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تاکو ئێستا هەزار و ٣٦٩ تیرۆریست کوژراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، لە راگەیەنراوێکدا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە چوارچێوەی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، ١٥ ئامانجی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لەنێو براون کە وەک پەناگە، حەشارگە و جبەخانە بەکاریان دەهێنان.
دواتر فڕۆکەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکەکانیان. لە ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێشدا، ١٠٣ تیرۆریست کوژراون.
لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تا ئێستا هەزار و ٣٦٩ تیرۆریست کوژراون.