Sayim Harmancı
12 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2018
هه‌كاری - AA
له‌ئه‌نجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس له‌گه‌ڵ زرێپۆشێكی سه‌ربازیدا له شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤای سه‌ربه هه‌كاری، پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، به‌هۆی خلیسكبوونی رێگاكانه‌وه له‌ئه‌نجامی باران باریندا، له ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كه ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس خۆی به زرێپۆشێكی سه‌ربازیدا كێشاوه كه له‌كه‌ناری رێگاكه‌دا راگیرابوو.
له‌ئه‌نجامدا پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
برینداره‌كان به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یاندرانه نه‌خۆشخانه‌ی یوكسه‌كۆڤا.