Halil Demir,Mohammed Baqi Hussein
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسەر رێکخستنەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش له ئیستانبوڵ، 17 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ته‌كانیان كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی داعشه‌وه چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هاتوچۆی ناوچه‌کانیی پێكدادان دەکەن لە سووریا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نۆی تهمووز له 12 ناوچه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدرا و 17 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
هاوكات له شوێنی مانه‌وه‌ی گومانلێكراوه‌كاندا بڕێكی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی دۆزرایه‌وه.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاسایشی شاره‌كه، 17 گومانلێكراوه‌كه به‌بڕیاری دادگا به شێوه‌یه‌كی مه‌رجدا ئازادكران.