Alptekin Soykan,Hüseyin Bağış
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) کە لە ١٥ پارێزگا بەڕێوەچوو و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵ بوو، ٣٢ گومانلێکراو دەستگیرکران.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەلایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی ٥٧ گومانلێکراو دەرکرا کە خوێندکارانی خوێندنگە سەربازییەکانیان لەنێودایە کە داخراوە، لەگەڵ ئەفسەری پلەداری چالاک و دوورخراوە لەکار و کۆلۆنێلی خانەنشینکراو کە دەرکەوتووە لە رێگەی تەلەفۆنی گشتییەوە پەیوەندیان بە ئیمامەکانی رێکخراوەکەوە کردووە و لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ خوێندنگەی جەنگی دەریایی و پەیمانگای پیشەیی ئەفسەرانی دەریایی کۆدیان لەسەر ناوی کاندیدەکان داناوە و لەلایەن رێخراوەکەوە لە سوپای تورکیادا جێگیرکراون و بەڵگەیان لەسەرە کە چالاکی رێکخراوەییان ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە ١٥ پارێزگا بەڕێوەچوو، ٣٢ گومانلێکراو دەستگیرکران.
ئاماژە بەوەیش کرا کە ئۆپەراسیۆنەکە درێژەی هەیە.