Uğur İslamoğlu
12 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
له كۆی ٣٠ گومان‌لێكراو كه له چوارچێوه‌ی لێكۆلینه‌وه له فه‌تۆ/په‌ده‌یه كه له شه‌ش پارێزگای توركیا به‌ڕێوه‌چوو و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئیستانبوڵه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه، ٢٦یان ده‌ستگیركران.
تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئیستانبوڵ له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ ئاشكراكردنی چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی فه‌تۆ، ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ ده‌ستگیركردنی ٣٠ گومان‌لێكراو ده‌ست پێ كرد كه ده‌ركه‌وتووه به‌كارهێنه‌ری به‌نامه‌ی نهێنیی رێكخراوه‌كه بایلۆك-ن و ئه‌ندامانی دیكه‌ی رێكخراوه‌كه له ئیفادهكانیاندا ناویان هێناون.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا كه له شه‌ش پارێزگای توركیا به‌ڕێوه‌چوو و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئیستانبوڵه، ٢٦ كه‌س ده‌ستگیركران كه كارمه‌ندانی حكوومیشیان له‌نێودایه.
له كاتێكدا رێوشوێنەکانی ئاسایش له‌باره‌ی گۆمانلێكراوان درێژه‌یان هه‌یه، ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنی چوار گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه به‌رده‌وامه.