Ömer Yıldız
12 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2021
ئادانا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئادانا، ژمارەیەک گومان‌لێکراو دەستگیرکران.
تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئادانا، بۆیان دەرکەوت کە هەشت گومان‌لێکراو دوای ئەوەی لە سووریا و عێراق له ناو رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا چالاكییان ئه‌نجامداوه، بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە نێو خاکی توركیا.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواکاری گشتیی كۆماریی ئادانا، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەشت گومانلێكراوه‌كه ده‌كرد، تیمه‌كان ئۆپه‌راسیۆنیان بۆسه‌ر چه‌ند ناونیشانێكی دیاریكراو ئه‌نجام دا و ژماره‌یه‌ك گومانلێكراویان ده‌ستگیر كرد.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی ئه‌و ناونیشانانه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر ژمارەیەک ئامێری دیجیتاڵی و ده‌مانچه‌دا گیرا.
گومانلێكراوه ده‌ستگیركراوه‌كان دوای پشكنینی پزیشكیی ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.