Mohammed Baqi Hussein
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
کارەکانی لووتكه‌ی مرۆیی جیهانی كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له توركیا سازدراوه ده‌ستی پێكرد.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له لووتكه‌ی مرۆیی جیهانیدا كه نزیكه‌ی 60 سه‌ركرده و سه‌رۆك وڵات تێیدا به‌شدارده‌بن، گه‌یشته ناوه‌ندی كۆنگره‌ی ئیستانبوڵ.
سه‌ره‌تا سه‌ركرده و سه‌رۆكی وڵاتان كه به‌و مه‌به‌سته له ئیستانبوڵن، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا له خوانێكی به‌یانیدا به‌یه‌كگه‌یشتن.
دواتریش ده‌چنه ئه‌و شوێنه‌ی کە كۆبوونه‌وه‌كانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له ده‌ستپێكدا ئه‌ردۆغان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
بڕیاره یه‌كه‌م رۆژی لووتكه‌كه كه ئه‌مڕۆیه، به خوانی ئێواره له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ئه‌ردۆغان كۆتایی بێت.
لووتكه‌ی مرۆیی جیهانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تان و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه ئه‌كادیمی و میدیاییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له قه‌یرانه‌كاندا زیانیان به‌ركه‌وتووه پێكدهگهیهنێت.
له ده‌ورووبه‌ری ناوه‌ندی كۆنگره‌ی ئیستانبوڵ، رێوشوێنی ئه‌منیی توند گیراوه‌ته‌به‌ر.