Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
ئەنقەرە
وەزیری گواستنەوە، گەیاندن ە دەریاوانی تورکیا بینالی یڵدرم بە کۆی دەنگی ھەزار و ٤٠٥ دەنگدەر وەک سێیەمین سەرۆکی گشتی ئاک پارتی ھەڵبژێردرا.
لە ھۆڵی وەرزشی ئارێنا لە شاری ئەنقەرە، دووەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتی بەمەبەستی ھەڵبژاردنی سەرۆکی گشتی ئەو پارتە بەرێوەچوو.
بەم پێیەش بینالی یڵدرم وەک تاکە پاڵێوڕاوی ھەڵبژاردنەکە بە کۆی دەنگی ھەزار و ٤٠٥ دەنگدەر وەک سەرۆکی گشتی ئاک پارتی ھەڵبژێردرا.
دوای سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک دامەزرێنەری پارتەکە و لە دوای ئەمەیش ئەحمەد داودئۆغڵو، بینالی یڵدرم بە سێیەمین سەرۆکی گشتی ئەو پارتە ھەڵبژێردرا.