Cihan Demirci
03 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2022
ئەدیرنە - AA
لە قەزای ئیپسالای سەربە پارێزگای ئەدیرنە، تەرمی حەوت کۆچبەری دیکە دۆزرانەوە کە بەهۆی سەرماوە، رەقبووبوونەوە.
لەو بارەیەشەوە پارێزگای ئەدیرنە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "بەداخەوە ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لەلایەن یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کراونەتەوە و لە سەرما رەقبوونەتەوە، گەیشتووەتە ١٩ کۆچبەر".
بەو حەوت کۆچبەرەوە ژمارەی تەرمی ئەو کۆچبەرانەی لە دوێنێوە تا ئێستا لە قەزای ئیپسالا دۆزراونەتەوە، گەیشتووەتە ١٩ کۆچبەر.
دوێنێ لە گوندی پاشاکۆی تەرمی ١١ کۆچبەر دۆزرانەوە کە بەهۆی سەرماوە، رەقبووبوونەوە.
یەکێکیش لە کۆچبەرەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، دواتریش تیمەکانی پۆلیس و سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) لە ناوچەکەدا دەستیان بە گەڕان کرد.