Kaan Bozdoğan
03 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2022
كیێڤ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا له كۆشكی مارینسكی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی-یه‌وه پێشوازیی لێ كرا.
سه‌ركۆماری توركیا كه له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی ئۆكراینا و به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ده‌یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسه‌ی ستراتیجیی ئاستبه‌رز سه‌ردانی كیێڤ-ی كردووه، دوای دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی ون له كیێڤ چووه كۆشكی مارینسكی.

سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی له به‌رده‌رگا پێشوازیی كرد له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و دوای تۆقه‌كردنی هه‌ردوولا به‌سه‌رپێوه كه‌مێك به‌یه‌كه‌وه دوان. دوای لێدانی مارشی نیشتمانیی هه‌ردوو وڵات ئه‌ردۆغان سڵاوی له سه‌ربازانی ریزگرتوو كرد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا شاندی هه‌ردوو وڵات پێشكه‌ش كران و ئه‌ردۆغان سڵاوی له‌و راگهیاندكارانهیش كرد كه رووماڵی رێوڕه‌سمه‌كه‌یان ده‌كرد.

جگه له خاتوو ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری ئه‌ردۆغان، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو؛ وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار؛ وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو؛ وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، فاتیح دۆنمه‌ز؛ گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن له‌نێو ئه‌و شانده‌دان كه یاوه‌ری ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
خاتوو ئۆلێنا هاوسه‌ری زێلێنسكی-یش به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كرد و دواتر ئه‌ردۆغان و زێلێنسكی چوونه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی.
له لایه‌كی دیكه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی بۆریسپیل له كاتی هاتنی ئه‌ردۆغان و شاندی یاوه‌ری بۆ ئۆكراینا، شیرینیی تایبه‌تی پالیانیتسا پێشكه‌ش بە ئه‌ردۆغان و خاتوو ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری كرا.