Mazın Asad
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
ترابزۆن - AA
ئەردۆغان لەمیانی سەردانی بۆ شاری ترابزۆن، لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی شارەکە لەگەڵ کارسازان کۆبووەوە و گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤارێکی ئەڵمانی باس لەوە دەکات کە 'تورکیا شوێنێکە کە نابێت خەڵک سەردانی بکات'. کاتێک ئێمەش پرسیاری ئەوەمان لێ کردن، گوتیان 'ئێمە شتی وامان نەگوتووە'، گشت تۆمارەکان بوونیان ھەیە، ئێوە کێ فریو دەدەن؟ ئێوە بەیانی شتێک دەڵێن و ئێوارە شتێکی دیکە. راستگۆ نیین. ئەستەمە بتوانن ئێمە فریو بدەن".
ئەردۆغان رایگەیاند: "ھەندێک کەس دێنە لامان دەڵێن، 'کوڕەکەی من تاوانی نییە، کوڕەکەی من پاکە، ھاتن گرتیان، ئاوایان گوت، ئاوایان کرد'. ھیچ زانیارییەکی نییە لەسەر کارەکانی کوڕەکەی. کەس نایەت بڵێ من فەتۆچیم، من پەیوەندیم لەگەڵ پەنسیلڤانیا ھەیە. ئاوا باوەڕی کردووە، چی دەڵێت؟ بۆ ئێمە لە شادەمارەکان نزیکترە ئایا شتێکی لەو شێوەیە دەکرێت؟ بۆ ئێمە تەنیا خوا لە شادەمارەکان نزیکترە جگە لەو ھیچ ھێزێکی دیکە نییە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "لە باشووری رۆژھەڵات و رۆژھەڵات کەسێک دێت. ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام دەدات، شتێکی لەو شێوەیە بوونی نییە. لە گابار، لە جودی، لە تەندورەک و تەنانەت لە قەندیلیش دەچێنە بنج و بناوانیانەوە لە رەگەوە ھەڵیان دەکێشین. ھەرکەسێک پەلاماری ئەم خاکە بدات. ھەر کەسێک سووکایەتی بە ھاووڵاتیانمان بکات باجەکەی دەداتەوە".
ئەردۆغان لە درێژە کاردانەوەکانی بەرامبەر بە جەھەپە، رایگەیاند: "پێشبرکێی سووکایەتی کردن بە تورکیا کراوەتەوە و ئێمەش ھیچ زانیارییمان لەسەر ئەو بابەتە نییە؟ ئایا ئێمەین گوێمان لەوە نەبووە کە کێ گەورەترین سوکایەتی بە گەلی تورکیا بکات خەڵاتێکی گەورە دەکرێت؟ ئایا ئەو مانکورتە(ئەو کۆیلانەی کە بیرناکەنەوە) خۆبەخشانە کە ئەو کارانە دەکەن، نابینن کە خۆیان و ماڵ و منداڵیان خستووەتە چ مەترسییەکەوە؟ ئەوان کە بە زمانی تیرۆرەوە دەدوێن بیریان لەوە نەکردووەتەوە کە کۆتایی کارەکەیان بەرەو کوێ دەیانبات؟ ئایا ئاشکرا نییە چارەنووسی ئەوانەی دەیانەوێت گەلەکەمان پارچە بکەن، ئاڵاکەمان بھێننە خوارەوە، نیشتیمانەکەمان دابەش بکەن و وڵاتەکەمان بروخێنن درێژ نابێت؟ کەوایە ھەرکەس با ئەو قۆناغەی تورکیا پێی تێپەر بوو لەبەر چاو بگرێت".
ئەردۆغان لەبارەی گەشەسەندنی ئابووری تورکیا، گوتی: "ساڵی رابردوو سەرەڕای ئەو ھەموو نەھامەتییەی رووبەڕووی بووینەوە. تورکیا بە رێژەی ٢،٩ گەشەسەندنی ئابووری بەخۆیەوە بینی و بانکەکان بە رێژەی لە سەدا ٤٠ قازانجیان کردووە، واتە لێرە کێشەیەک ھەیە. ئەمساڵ ئەو قازانجە بە دووھێندە زیادی کردووە. ئەمە کارەساتە، ئەو پارانە لە گیرفانی ئەوانەوە دەرناچێت. ئەوە سەرمایەی خۆیان نییە. ئێمە نامانەوێت لەسەر زیانی ھیچ کەسێک کار بکەین. لەو باوەڕەدام رێژەی قازانج و سوو لە ئاستێک بھێڵێنەوە کە رێگە بە ئابووری وڵاتەکەمان بدات گەشە بسێنێت".
ھەر لەوبارەیەوە سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "بەنرخکردنی پارە ئەوەیە کە نەک لە قاسەی بانکەکان بمێنێتەوە، بەڵکو لەسەر مێزی کاسبکاران و وەبەرھێنەران بێت. بۆیە ئەگەر کەرتی بانکیی لەبارەی سندووقی دراو کەمێک بوێر بێت، ئەوا گەشەسەندنی ئابووری خێراتر دەبێت. بە لانی کەم لە قۆناغی ئێستادا کە گشت ئاراستەکان بە رووی ئەرێنییەوەیە، چاوەڕێی ھەواڵی دڵخۆشکەر لە کەرتی بانکیی دەکەم".
سەبارەت بە رێپێوانی جەھەپە لەمەڕ دەستبەسەرکردنی پەرلەمانتاری ئەو پارتە، ئەنیس بەربەرئۆغڵو، ئەردۆغان گوتی: "کێشەکە کێشەی بوونی پەرلەمانتارێک نییە لە زیندان. کێشەکە ئەوەیە بزانرێت کە ئاراستەی ئەم کارە بۆ کوێ دەڕوات. دادگا ھەر کاتێک لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەوانەی پشتیوانی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن، فراوان کرد ئەوا ترسی ئەمانە زیاتر دەبێت. چونکە ئاگاداری کارە ھەڵەکانیانن، بەڵام ترس ھیچ سوودێکی بۆ ئەجەل نییە. بۆیە ئەگەر کەوتبنە نێو پەیوەندی رەش لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستیەکان، ئەوا لە بەردەم دادگا باجەکەی دەدەنەوە. نەک لەگەڵ ئەو بیانیە ناسراوانەی دوژمنی تورکیان، بەڵکو ئەگەر لەگەڵ شەیتانیش کاری ھاوبەشیان کردبێت، ئەوا لە باجی ئەو تاوانانەی بەرامبەر وڵات و گەلەکەمان ئەنجامیان داوە رزگاریان نابێت".
سەرکۆماری تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا ھەروەھا گوتی: "ھەر کەسێک بیەوێت چارەنووسی ئاک پارتی وەک ئەو پارتانە لێبکات کە پێشووتر حوکمرانی تورکیایان دەکرد پێش ھەموو شتێک من رووبەڕوویان دەبمەوە".
لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ساختەکارە دیارەکە لە پاسیلڤانیایە. تیمی پشت ئەویش، بە تایبەت لە ئەڵمانیا و ئەورووپا و گشت ئەم شوێنەنانەدا دەسوڕێنەوە. ئێوە ئەم تیرۆریستانە بەخێو دەکەن و پاشان دەڵێن 'ئەم کەسە بە ئێمە بدەن'. ببورە ئەگەر تۆ دادگات ھەبێت، ئێمەش دادگامان ھەیە. سەرەتا دەیدەن، پاشان لە ئێمە وەری دەگرن. بێ ئەوەی بیدەین، نابێت. ئیتر تورکیای کۆن نەماوە، ئەم تورکیایە تورکیایەکی نوێیە".