Hamit Hüseyin
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
ھەولێر - AA
دوای کۆبوونەوەی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەر یەکە لە جێگری سەرۆکی پارتی، نێچیرڤان بارزانی و لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، مەلا بەختیار کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازکرد.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، مەلا بەختیار گوتی: "ماوەیەک بەر لە ئێستا نهخشهڕێگايەكمان پێشکەش بە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، و ئەو نەخشە رێگایە پێویستی بە کۆبوونەوە ھەبوو و ھەروەھا بە ھۆی کێشەکانی ناوچەکە و ریفراندۆم و شەڕی داعش نەمانتوانی کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیەمان ھەبێت ،ئەمڕۆ لە کۆبوونەوە لە سەرکۆی نەخشە رێگاکە و رووداوەکانی ناوچەکە بیر و ڕامان ئاڵوگۆر کردەوە، ئێمە و پارتی بیرو بۆچوونمان نزیک و ھاوسەنگن و ئێمە لێژنەیەکی ئابووری دادەمەزرێنین کە ئەم لێژنەیە دیراسەتی جومگەکانی حکوومەت وچۆنییەتی ھاوسەنگی بکات".
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گوتیشی: "رۆیشتن بەرەو قۆناغێکی باڵاتر بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان پێویستمان بە رێککەوتنێکی نوێ ھەبوو و ھەروەھا ئایا لە رێککەوتنی ستراتیژی رابردوومان بەردەوام دەبین یان تەتەڵەی دەکەین، ئەو ئامانجانەی لە رێککەوتنی ستراتیژی ھاتوونەتە دی کۆتاییان ھاتووە و ئەوانەشی نەھاتوونەتە دی دەبێت پێکەوە خەباتی بۆ بکەین بۆ بەدیھاتنی ئەو ئامانجانە، بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە بۆ قۆناغێکی باڵاتر و لە ناو ئەو گورانکاییانەی ناوچەکە کە روودەدەن بڕۆین و لەنێو کۆمەڵگە و کێشەی خەڵک پێویستی بە رێککەوتنی نوێ ھەیە".
مەلا بەختیار گوتیشی: "بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ههوڵدهدهين لهگهڵ گۆڕان و كۆمهڵ توێژى زياتر بكهين و برایانی پارتی به نهرمييهكى زۆرترهوه ھاتوونەتە پێش و ئەگەر رێککەوتین ئەوە مژدەیەکە بۆ خەڵک و ئەگەر نا ھەر حزبێک با بڕیاری خۆی بدات".
سەبارەت بە وادەی کاراکردنەوەی پەرلەمان، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گوتی: " تکایە چەند رۆژێک چاوەرێ بن ئێمە لە ھەوڵداین و لە چەند رۆژی داھاتوودا دوا ھەڵوێستەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئاشکرا دەبێت".
لە بارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، مەلا بەختیار گوتی: "ئێمە چەندین سەرۆکوەزیرانی عێراقمان تاقیکردەوە، کەسیان ماددەی ١٤٠ یان جێبەجێ نەکرد و ئەو ناوچانە کەوتنە ژێر ھێرشی دوژمنانی دیموکراسی و مرۆڤایەتی و بە کردەوە سەلماندمان کە ئەوەی دەتوانی ئەو ناوچانە بپارێزێت ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە ئەگەر ئێمە خوێنمان دابێت ھەقمانە و رێفراندومی تیدا دەکەین".
لە کوتایی قسەکانیدا لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، مەلا بەختیار رایگەیاند گۆڕان و کۆمەڵ بڕياريانداوه و لهگهڵ ريفراندۆم و سهربهخۆييدان و ههندێك وردهكارى ماوه لهگهڵيان تاوتوێ دهكرێت و لهم چهند رۆژه كۆدهبينهوه بۆ ئهو مهسهلانه.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "لەو قۆناغەی ئێستادا ئەم کۆبوونەوە زۆر گرنگ بوو و لە سەر ئەم نهخشهڕێگاییەی کە یەکێتی نشتیمانی ئاراستەی لایەنەکانی کردەووە ئێمە وەلاممان دابوو و ئەمڕۆ بە کرداری کۆبوونەوەمان کرد بۆ چۆنییەتی جێبەجێکردنی ئەم نهخشهڕێگایە. و ئێمە رێککەوتووین لەسەر ئەوەی کە ئەم قۆناغە، قۆناغێکی نوێیە لە ھەرێمی کوردستان و پێویستی بە خوێندنەوەیەکی نوێ ھەیە و دەستمان کرد بە نووسینەوەی ئەو رێککەوتنە".
نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ھیچ وادەیەک بۆ دوا خستنی وادەی گشتپرسی نییە و باسی لێ نەکراوە ، و ئەو لایەنانەی کە داوای دواخستنی ریفراندۆمیان کردووە ئێمە وەلاممان ئەوە بووە کە بەدیل چییە؟".
سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەران، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کە هاوکات سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانیشە، گوتی: "ئێمە چەندین جار وەک حکوومەت باسمان کردووە کە ھەر کاتێک دۆخی ئابووری حکوومەت باش بێت، پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە دەکرێت و ھەروەھا حکوومەت لیژنەی بۆ پێداچوونەوە بە سیستەمی مووچە پێکھێناوە و سیستەمێکی مووچەی جیاواز لە حکوومەتی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان دادەنرێت و ئەوەش لە کاتێکدایە ئێمە پێویستمان بە سیستەمێکی خۆمان ھەیە بۆ مووچە، چونکە ئەوەی ئێستا ھەیە مووچه به سيستەمى بهغدا بووه و هى خۆمان نهبووه، بۆیە کار لەسەر ئەوە دەکەین سیستەمێکی مووچە بۆ ھەرێمی کوردستان دابنێین".
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ گشتپرسی، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "بەلێ ئەو ئیلتزامە ھەیە و ئیلتزامێکی یاساییە و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆمیسیۆنی ناردووە و دەبێت ئەوە بکرێت و ھیواخوازین پەرلەمان بە زۆترین کات دەست بە کاری خۆی بکات و ئەم پرسە پرسێکی گرنگە و لەنێو پەرلەمان دەبێت باس بکرێت و پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدات".
سهبارهت به کاراکردنەوەی پهرلهمانی کوردستان، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتى: "بۆ ئێمه گرنگه پهرلهمان كارا بكرێتهوه و بڕيارمان داوه و ئێمه ئامادهين و هيچ مهرجێكمان نييه بۆ كاراكردنهوهى پهرلهمان و هيوادارم لايهنهكانيش بگهڕێنهوه ههر كات بگهڕێنهوه گرنگه و هيچ پێشمهرجێكمان بۆ كاراكردنهوهى پهرلهمان نييه".