Muhammet Ali Kemal
09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە ئەگەر بێت و کۆریای باکووری درێژە بدات بە هەڕەشەکردن لە وڵاتەکەی، ئەوا بەرەوڕووی توڕەیی و غەزەبێک دەبێتەوە کە پێشتر هاوتای نەبووە.
دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی نیوجێرسی، لە یانەیەکی یاریی گۆڵفدا کە پشووەکانی دەباتە سەر، روونکردنەوەی دایە رۆژنامەوانان.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ داوای لە کۆریای باکوور کرد دەست لە هەڕەشەکردن لە ئەمریکا هەڵبگرێت و ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر گوێ لەو داواکارییە نەگرێت و بەردەوام بێت لەسەر هەڕەشە و گوڕەشەکانی، ئەوا حکوومەتی پیۆنگ یانگ بەرەوڕووی توڕەیی زۆر و غەزەبی ئەمریکا دەبێتەوە.
راشیگەیاند ''پێویستە کۆریای باکوور لەبەر چاکەی خۆی، هەڕەشەی زیاتر لە ئەمریکا نەکات. ئەگەرنا بەرەوڕووی توڕەیی و غەزەبێک دەبنەوە کە پێشتر جیهان بەخۆیەوە نەبینیوە''.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد کە سەرۆکی کۆریا زۆر هەڕەشەکارە و گوتی: ''بەڵام وەک گوتم، بەرەوڕووی توڕەیی و غەزەبێک دەبنەوە کە پێشتر جیهان بەخۆیەوە نەبینیوە''.