Mümin Altaş
29 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، پێواژووی ده‌ستووری نوێ، له‌ڕووی پته‌وكردنی سیستمی حكوومه‌تی سه‌رۆكایه‌تییشه‌وه ده‌رفه‌تێک ده‌بێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو لە ئەنقەرە، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ توركیا دوا و رایگه‌یاند: "مه‌رجه كه پێواژووی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری نوێ له‌رێگه‌ی فراوانترین سازان كه رێگه‌ی تێبچێت به‌ڕێوه‌ببرێت و ئه‌و دهقەیشی كه دێته ئاراوه، له‌لایه‌ن ٨٤ ملیۆنه‌وه له ئامێز بگیرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێواژووی ده‌ستووری نوێ، له‌ڕووی پته‌وكردنی سیستمی حكوومه‌تی سه‌رۆكایه‌تییشه‌وه ده‌رفه‌تێک ده‌بێت".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه و سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگیی نێو هاوپه‌یمانیی جمهوور، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "وه‌ك هاوپه‌یمانیی جمهوور رۆژ له دوای رۆژ هه‌ماهه‌نگییمان به‌هێزده‌كه‌ین و درێژه‌ی پێده‌ده‌ین. پشتیوان به‌خودا، باوه‌ڕمان وایه به‌ر له ٢٠٢٣ به‌و سه‌ركه‌وتنه ده‌گه‌ین و به ده‌ستووری نوێ تاج ده‌خه‌ینه سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانمان".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتر رایگه‌یاند: "پیلانی جوداییخوازیی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه له ژماره‌یه‌كی زۆر شوێن له جیهان سه‌ركه‌وتووبوو، له توركیا سه‌رینه‌گرت و سه‌رناگرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ سه‌پاندنێك كه رێز له مافی سه‌روه‌ریی توركیا نه‌گرێت و نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ درووستیی، دادپه‌روه‌ریی و ره‌وشت، نرخی نییه و نایبێت".
له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا له توركیا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له كاره‌كانی كوتاندا كه یه‌كێكه له گرنگترین ئامڕازه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه، تا بڵێی له ئاستێكی پێشكهوتووداین".
سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا سنوورداركردنی هاتوچۆ له كاتژمێر ٢١:٠٠ تا ٠٥:٠٠ی به‌یانی له سه‌رجه‌م رۆژانی هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "به درێژایی مانگی ره‌مه‌زان خوانی به‌كۆمه‌ڵی به‌ربانگ و پارشێو له سه‌رانسه‌ری توركیا ئه‌نجام نادرێت".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه رۆژانی كۆتایی هه‌فته له ره‌مه‌زاندا سنوورداركردنی هاتوچۆ له سه‌رانسه‌ری توركیادا جێبه‌جێده‌كه‌ن.