Yeşim Sert Karaaslan,Ramal Abdullah Mahmood
24 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان دەلێت سەربەخۆیی و بێلایەنی دادگا وەک چۆن مەرجی بنەڕەتی دیموکراسییە بە ھەمان ئەندازە ھەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر ژوریستۆکراسی (نادیموکراسی)".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "سەربەخۆیی و بێلایەنی دادگا بە چوونە ناو چوارچێوەی دەستوورییەوە بە دەنگدانی گەل لە ١٦ی نیسان گرنگی مێژوویی خۆی ھەیە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەی سیستمی سەرۆکایەتی گوتی: " ئەم گۆڕانکارییە کە گەلەکەمان بە ئیرادەی ئازادی خۆی مۆری کردووە، ھاوکات گوزارشتە لە قۆناغێکی نوێی وڵاتەکەمان لە گەشتی دیموکراسییدا".
سەرکۆماری ئەردۆغان گوتیشی: "گرنگترین تایبەتمەندی سیستمی نوێ دڵنیاییدانە بە کۆتاییھێنان بە چووت سەرۆکایەتی لە بەڕێوەبردن و رەنگدانەوەی ئیرادەی ھەڵبژێردراوە بە تەواوی واتا لە ئیدارەی دەوڵەتدا".