Mohammed Baqi Hussein
15 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2016
په‌لاماره‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه، په‌لامارێك بوو بۆسه‌ر 79 ملیۆن هاووڵاتی توركیا. ئه‌م په‌لاماره جارێكی دیکە رووی دڕنده‌یی و نه‌فس نزمیی رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌رخست. ئامانجی په‌لاماره‌كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه له‌نێو گه‌له‌كه‌ماندا و دوورخستنه‌وه‌ی توركیایه له ئامانج پیرۆزه‌كانی. به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌مه‌یان پێ ناكرێت و سه‌ركه‌وتوو نابن. ئه‌وانه‌ی تیرۆر به‌كاردێنن و خوێنی خه‌ڵكی بێ تاوان بۆ مه‌به‌ستی خۆیان به‌كاردێنن، هه‌رگیز ناتوانن چۆك به توركیا داده‌ن. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، خۆیان چۆك داده‌ده‌ن".