Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
18 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە ٤٠ەمین کۆبوونەوەی موختارەکان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، رایگەیاند "ئه‌و ناپاكه شكستخواردووانه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و شێتی و سووكیهی نیشانیاندا ئێستا له‌به‌رده‌م دادگادا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. هه‌ر كه‌سێك له‌و دۆسیانه‌ی كه هیواش هێواش یه‌كلایی ده‌بێته‌وه به پێی پله‌ی ناپاكییه‌كانیان سزاكه‌ی وه‌رده‌گرن. ئه‌وانه‌شی هه‌ڵاتوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌رگیز وازیان لێناهێنین و تا سه‌پاندنی سزای ره‌وای خۆیان به دوایانه‌وه ده‌بین. جا با له ناوخۆی وڵات بن یان ده‌ره‌وه هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی ئه‌و ناپاكییه‌یان كرد به درێژایی ته‌مه‌نیان به ئاسانی ناتوانن رووخساری توركیا و گه‌لی تورك ببینن. ئه‌وانه‌ی هه‌ستان به سووكایه‌تیه‌كی وا كه ده‌ست به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا بگرن و گه‌له‌كه‌مان دیل بكه‌ن، ئه‌و چه‌تانه‌ی له‌و پێناوه‌دا ژیان و ئاخیره‌تیان خراپ كرد و، ئه‌وانه‌شی ههوسارهكهیان به‌ده‌سته‌وه‌یه رزگاریان نابێت".
گوتیشی: "چیمان پێده‌ڵێن، ده‌پرسن 'كاری چیتان هه‌یه له سووریا، له عێراق كارتان چییه؟ له بالقان، له قه‌وقاز، ئاسیای ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا كارتان چییه؟'. وه‌ڵاممان بۆ ئه‌و نه‌زانانه كه مێژوو ئاگادارنین ئه‌وه‌یه كه هه‌موو جوگرافیای خۆرهه‌ڵات و باكووری ئه‌نقه‌ره لایه‌كی دڵمانه و، هه‌موو جوگرافیای خۆرئاوا و باشووری لایه‌كه‌ی دیكه‌یه‌تی".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتر رایگەیاند "توركیایه‌ك كه تا دوێنێ هێنده به مه‌حه‌به‌ته‌وه ته‌ماشای باكووری عێراقی ده‌كرد و هاوكاریی ده‌كرد، بۆچی ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ی سنووری و كایه‌ی ئاسمانیی به‌ڕوودا دابخات؟ پێویسته پێش هه‌مووان حكوومه‌تی باكووری عێراق وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه. چونكه ئێمه نین ئه‌وه‌ی كه دۆخه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئه‌م خاڵه، به‌ڵكو ئه‌وانن".
پاشان گوتی: "ئه‌وانه‌ی بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێكهاته‌ی ناوچه‌كه كه له ناسنامه‌ی جیاواز پێكهاتووه به خه‌یاڵی هیستریایی و به پهلهپهلێكی بۆنی هه‌لقۆستنه‌وه‌ی جووڵه‌یان كردووه له‌به‌رده‌م مێژوودا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. هه‌ڵساوه ده‌ڵێت چی 'ده‌ڵێت كه‌ركووك هی منه'. تۆ به چ حه‌قێك ده‌ڵێیت 'كه‌ركووك هی منه'. ئایا تۆ له كه‌ركووكدا مێژووت هه‌یه؟ تۆ چ كارێكت هه‌یه له كه‌ركووكدا. له‌و ناوچه‌یه دانیشه كه هی حكوومه‌تی خۆجێی باكووری عێراقه، كاره‌كانی خۆت بكه. چ كارێكت هه‌یه له كه‌ركووك. ده‌زانیت كه كێ مافی له‌وێ هه‌یه. به‌داخه‌وه ئه‌و كه‌سانه له‌وێ هه‌ڵساون به سته‌مكردن. له‌به‌رئه‌وه هه‌ر خوێنێك به‌و هۆیه‌وه له عێراق بڕێژرێت بهرپرسیارهكهی حكوومه‌تی هه‌رێمه".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگەیاند "ئه‌م په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به‌داخه‌وه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه‌ن كه برا كورده‌كانمان له‌وێ به‌كارده‌هێنن. ئه‌مانه هاوتای په‌كه‌كه‌ن. ده‌ڵێت، من كوردم، به‌ڵام تكایه هیچ به یه‌په‌گه و په‌یه‌ده مه‌ڵێن. برا كورده‌كانم، بمبوورن به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتگیری له‌م تیرۆریستانه ده‌كه‌ن، لێره‌دا رێگاكانمان له‌یه‌كتر جیاده‌بێته‌وه".
دواتر گوتی: "ئێستا له سه‌ره‌وه خۆراك، ده‌رمان، جلوبه‌رگ و ئه‌م شتانه ناچێته ژووره‌وه. ئیدی كایه‌ی ئاسمانی داخراوه. ئیدی له هه‌ولێره‌وه گه‌شت ئه‌نجامنادرێت، چونكه ئێمه گرنگترین كایه‌ی ئاسمانیین. ئێمه خۆراك، ده‌رمان و پێداویستییه‌كان بۆ حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌نێرین. حكوومه‌تی ناوه‌ندیش له‌وێوه هاوكاریی پێویست بۆ خه‌ڵكی باكووری عێراق ده‌نێرێت. هه‌ستیاریمان له رووی مرۆییه‌وه بێگومان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكی بزانن چی به‌سه‌ر خه‌ڵكی باكووری عێراقدا هێنراوه. ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكیش وانه‌ی پێویستیان دابده‌ن".