Kaan Bozdoğan
11 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2022
ئیستانبوڵ-AA
دوایین ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، نێگەتیڤ دەرچوو.
پرۆفیسۆر دكتۆر سەرکان تۆپاڵئۆغڵو، پزیشکی تایبەتی سەرکۆماری تورکیا، لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە دوای دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکو دەنگ کزبوون، لە ٥ی شوباتدا ئەنجامی پشکنینی رهجهب تهیب ئەردۆغان، پۆزەتیڤ دەرچووبوو.
سەرکان تۆپاڵئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە دوای تووشبوونی بە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئهردۆغان لە ماڵەوە خۆی كهرەنتین کرد و لەو ماوەیەدا چاودێری کراوە و رۆژانە پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە.
تۆپاڵئۆغڵو گوتیشی: "جگە لەمە، لەو ماوهیەدا بە مەبەستی تێنەپەڕاندنی ھیچ شتێک رۆژانە دووجار پشکنینی خوێنی بۆ ئەنجامدراوە. سوپاس بۆ خوا لەو پشکنینانەیش ھیچ کێشەیەک بەدی نەکرا. لە راستیدا ئەگەر ئاگاداربن بەڕێز سەرکۆمارمان ماوەی ٢-٣ رۆژە تەواوی بێتاقەتی و نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی پێوە دیار نەماوە. خاتوو ئەمینە ئەردۆغان-یش، نیشانەی سووکی پێوە دیارە، ھێشتا ھەوکردنێکی کەم لە کۆئەندامی ھەناسەیدا ماوە".
پزیشکه تایبەتییهكهی سەرکۆماری تورکیا ئاشکراشیکرد کرد، ئەنجامی ئەو پشکنینانەی کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بۆ ئەردۆغان ئەنجامدراوە نێگەتیڤ دەرچووە و گوتی: "ئەنجامی پشکنینەکانی PCR کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئەنجاممانداوە نێگەتیڤ دەرچووە. من لەو بڕوایەدام کە بەڕێز سەرکۆمارمان لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا، رەنگە سبەی بگەڕێتەوە سەر کاری ئاسایی خۆی".